بەهۆی نەخۆشییەکی نادیارەوە دەیان کەس لەسودان گیانیان لەدەستداوە

دوای ئەو لافاوە بەهێزەی ڕووی لەناوچەکەکرد، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە نەخۆشییەکی نادیار کەبەهۆیەوە تائێستا دەیان کەس لە سودان گیانیان لەدەستداوە.

تۆڕی ABC News بڵاویکردەوە، تائێستا 97 کەس لە پارێزگای جۆنجیلی لە بەشی باکووری وڵاتەکە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.

پەترس بیڵ کۆمسیاری ناوچەی فانجاک دەڵێت، دوایین قوربانیی نەخۆشییەکە ژمێکی بەتەمەن بووە.

وەزارەتی تەندروستیی باشووری سودان ئاشکرایکردووە، زۆرینەی قوربانییەکانی نەخۆشییەکە کەسانی بەتەمەن و منداڵن (ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەنێوان یەک ساڵ بۆ 14 ساڵدایە).

بەپێی وەزارەتی تەندروستیی باشووری سودان، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتیین لە کۆکە، سکچوون، تا، سەرئێشە، ئازاری سنگ و ماسولکەکان، نەمانی ئارەزووی خواردن و بێهێزی.

کۆڵێنز بواکی ئەجیمانگ وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە باشووری سودان لەبارەی نەخۆشییەوەکە دەلێت، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە مانگی تشرینی دووەمەوە دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەنەخۆشییەکە.

بەڵام پسپۆڕانی ڕێکخراوەکە پێیانوایە نەخۆشییەکە پەیوەستە بە کۆلێراوە چونکە زیاتر ئەو ناوچانەی گرتووەتەوە کە لافاوی بەهێز ڕوویتێکردووە لەپێشتردا.

پێشتر ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕایانگەیاند، کە چاوەڕێدەکەن ئەو ناوچانەی لافاوی بەهێز گرتوویەتییەوە ڕووبەڕووی ژمارەیەک نەخۆشی ببێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە زیاتر لە 82%ی دانیشتووانی باشووری سودان لەژێر هێڵی هەژارییەوەن.

بابەتی پێشتر

بەلەمێكی دیكەی كۆچبەران لە ئاوەكانی یۆنان ژێرئاوكەوت

بابەتی دواتر

 بۆ ڕێگریکردن لە ئۆمیکرۆن گەشتکردن بۆ ئێران سنووردار دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share