بایدن: باوەڕی تەواوم هەیە ڕوسیا لە پلانیدایە چەند ڕۆژی کەمی داهاتوو هێرشبکاتەسەر ‏ئۆکرانیا

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ڕوسیا بە بەرپرسیار لە ڕوودانی جەنگێکی کارەساتبار تۆمەتبار دەکات ئەگەر بەردەوامبێت لە پلان و هەنگاوەکانی بۆ هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا، بەردەوامیی ڕوسیاشی لەسەر ئەو هەنگاوانە بە داخستنی دەرگای گفتوگۆ و چارەسەرە دیپلۆماسییەکان دانا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، جۆ بایدن جەختیکردووەتەوە هێزیان نەناردووە بۆ ئۆکرانیا، بەڵام پاڵپشتیی تەواویش لە گەلی ئۆکرانی دەکەن.

بایدن ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، باوەڕی تەواویان بەوەهەیە ڕوسیا لەپلانیدایە لەچەند ڕۆژێکی کەمی داهاتوودا هێرشبکاتەسەر ئۆکرانیا، وتیشی، “هەر هێرشێک بۆسەر ئۆکرانیا دەبێتەهۆی جەنگێکی کارەساتبار”.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکرد، هێشتا درەنگ نەبووە بۆ گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی بۆ قەیرانی ڕوسیا و ئۆکرانیا، باسی لە دیداری ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کرد، کە بەردەوامیی ڕوسیا لەسەر هەنگاوە سەربازییەکان ئەگەری هەیە دەرگای چارەسەرە دیپلۆماسییەکان دابخات.

ئاماژەی بە دوو بژادە کرد لەبەردەم ڕوسیا، “یان جەنگ و قەیران و گرفتەکانی دوای ئەوە یان چارەسەری دیپلۆماسی و مانەوەی جیهان لە ئاشتیی زیاتردا”.

پێشتر سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاندبوو، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕوسیا هێرش بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجامدەدات، جۆ بایدن جارێکی دیکە جەختیکردەوە بڕوایان وایە لە چەند ڕۆژێکی کەمی داهاتوودا ڕوسیا هێرشەکەی جێبەجێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەر لە دوو هەفتە فڕۆكەكەیان تێكشكا.. سێ منداڵ و ساوایەك بە زیندوویی لە ئەمازۆن دۆزرانەوە

دەسەڵاتدارانی كۆڵۆمبیا دۆزینەوەی چوار منداڵی بە زیندوویی راگەیاند پاش بێسەروشوێنبوونیان بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ئاكامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیان…
Total
0
Share