کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە پێشبینیی گۆڕانی ئاسمانی هەرێمی کوردستان بۆ هەوری تەواو و دەستپێکردنەوەی بارانبارین لە کاتەکانی درەنگانی ئەمشەودا دەکەن.
کەشناسی ڕایگەیاندووە، ” پێشبينى دهكرێت لە کاتەکانى درهنگانى شهوى شهممه ئاسمانى ههرێم بهتهواى بگۆڕێت بۆ ههورى تهواو، سهرهتا بهنمه بارانى پچڕ پچڕ دەست پێدەکات”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ڕۆژی یەکشەممە ئاستى بارانبارین هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ بارانى مام ناوەند و بارانى بەلێزمە لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات و باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم..
بەپێی پێشبینییەکان بۆ پارێزگای هەڵەبجە و هەندێک ناوچەکانى گەرمیان و باشورى رۆژئاوای هەرێم پیشبینى بارانى مام ناوەند و هەورە تریشقە دەکرێت و درەنگانى شەوى یەک شەممەش شەپۆلەکە کۆتایی دێت.
بڕی بارانبارینى 12 کاتژمێرى ڕابردووى بەشێک لە ناوچەکانى هەرێم
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ
سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ
چەمچەماڵ دڵۆپ دلۆپ
دهۆگ دڵۆپ دڵۆپ
زاخۆ 0.2 ملم
ئامیدى 0.2 ملم
بامەرنێ 2.4 ملم
بارزان 1.0 ملم
حاجى ئۆمەران 0.8 ملم
هەڵشۆ 0.8 ملم
کانى ماسى 21.8 ملم
سۆران 0.6ملم
باتوفە 0.6 مل
سمێلان 1.6 ملم
مێرگەسۆر 1.2 ملم
چۆمان 0.4 ملم