هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا: لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕوسیا هێرشدەکاتە سەر ئۆکرانیا

هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ڕوسیا سەرجەم ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکای نزیک لەو زانیارییە هەواڵگرییانەوە مەترسییەکان بە نزیک ناودەبات.

تۆڕی CNN لەزاری ئەو بەرپرسە باڵا ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان دەریدەخەن دۆخەکە ئاڵۆزە و ئەگەری زۆرە ڕوسیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێرشەکەی ئەنجامبدات.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی ئەمریکی باس لەوەدەکەن کە تائێستا نازانن ڤلادیمێر پوتن بڕیاری هێرشی داوە یان نا، یان ئایا ئەو بڕیارە دوادەخات یان هەرگیز بڕیاری لەوجۆرە نادات.

ڕۆژی پێنجشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدا لەوەی سەرجەم ئاماژەکان بۆ ئەوەن ئەگەری هەیە ڕوسیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێرش ئەنجامدەدات و وتی، “من پێموایە لەچەند ڕۆژێکی کەمی داهاتوودا ئەوە ڕوودەدات”.

لەبەرامبەردا کریملن ڕەتیدەکاتەوە هیچ نیازێکیان بۆ هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا هەبێت.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای مێتا لە ڕیزبەندیی 10 گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان چووەدەرەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share