ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی سێ پرسەوە کۆدەبێتەوە

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆببێتەوە و پەسەندکردنی پرۆژەی چارەسەرکردنی پاشماوەی کارگەکان بەشێکی بەرنامەی کار دەبێت.

بە گوێرەی نووسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە و‌ێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، “ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگا کۆبونەوەی ژمارە 81ی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات”.

دەنگدان و پەسەندکردنی فراوانکردنی گوندی هیزۆپی گەورە سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە، دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن بەشێکی کاری کۆبوونەوەکەن، وەك ئەوەی لە نووسراوەكەدا هاتووە.

ئاشکراشیکردووە، “لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی پرۆژەی چارەسەرکردنی پاشماوەی کارگەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت”.

بابەتی پێشتر

ئامادەكاری بۆ خوێندنەوەی دووەم دەكرێت<br> پەرلەمان ڕوونكردنەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای نوێی كار دەدات

بابەتی دواتر

بڵاوبوونەوەی "ڤایرۆسێک" هۆکارێکی هەرزانبوونی ماسییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share