پارێزەری ترەمپ: هێلاری سیخوڕیی بەسەرەوە كردووە

پارێزەری پێشووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەڵێت، هێلاری كڵینتن سیخوڕیی بەسەر ناوبراوەوە كردووە و “بەڵگەشم هەیە”.

جولیانی كە پێشتر پارێزەری ترەمپ بووە ڕایگەیاند، “بەڵگەم لە ژووری نوستنەكەمدا هەیە لەسەر ئەوەی كڵینتن سیخوڕیی بەسەر ترەمپ-ـەوە كردووە”.

لەبارەی ئەو ڕۆژنامانەی گومانیان لە بانگەشەكەی جولیانی كردووە، ناوبراو وتی، “ڕەنگە وا هەستبكەن چیرۆكێكی هەڵبەستراوە، بەڵێ هەڵبەستراوە، بەڵام پاڵپشت بە نزیكەی 1000 پارچە بەڵگە كە پێشتر ئاشكرانەكراون و چەندین ساڵە لای منن”.

لە ماوەی سەرۆكایەتییەكەی دۆناڵد ترەمپ-دا، نەیارەكانی بەوە تۆمەتباریان دەكرد كە ڕوسیا هاوكاریكردووە بۆ بوون بە سەرۆك و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكەی لە بەرژەوەندیی ترەمپ ساختەكردووە.

پارێزەری پێشووی دۆناڵد ترەمپ وردەكاریی ئەو سیخوڕیكردنەی ئاشكرانەكرد كە باسی دەكات، بەڵام دەوترێت پەیوەندی بەو تۆمەتەوە هەیە كە ڕووبەڕووی هێلاری كڵینتن “كاندیدی ڕكابەری ترەمپ بۆ سەرۆكایەتی لەو كاتەدا” كراوەتەوە.

تیمەكەی ترەمپ دەڵێت، تیمی بانگەشەی كڵینتن پارەیان داوە لەبەرامبەر هاككردنی باڵەخانەی “تاوەرەكەی ترەمپ” و تۆڕی ئینتەرنێتی كۆشكی سپی بەمەبەستی بەستنەوەی ترەمپ بە ڕوسیاوە، بۆ ئەوەی دواتر تۆمەتباری بكەن بە هاوكاریكردن لەگەڵ مۆسكۆ.

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تى بارزگانى پلانێكى نوێی بۆ فۆرمی خۆراك ڕاگه‌یاند

بابەتی دواتر

تویتێكی سەدر وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی دەباتە پەرلەمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share