سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دوای دورخستنەوەی بەپەلەی ترەمپ دەکات

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر ڕوداوەکانی دوێنی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ترەمپ بووەتە مەترسی و دەبێت بەپەلە لە دەسەڵات دوربخرێتەوە.

نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئەمڕۆ 7ی کانوونی دووەم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “هیچ بوارێک بۆ مانەوەی ترەمپ لە دەسەڵاتدا نەماوە و ئەو ڕوداوانەی بەهۆی ترەمپەوە ڕودەدات ڕوی دیموکراسی لە ئەمریکا ناشرین دەکات”.

پێلۆسی ڕاشیگەیاند، “داوا لە مایک پێنج دەکەین بۆچونی جدی لەمبارەیەوە هەبێت و تا کاتی هاتنە دەسەڵاتی سەرۆکی نوێ ڕۆڵێکی کاریگەربنوێنێت لە دورخستنەوە و ڕێگری ترەمپ”.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دوایکرد مادەی 25 لە دەستوری وڵات کارابکرێت، (دەکرێت بەو مادەیە لێپێچینەوە لە ترەمپ بکرێت) تا بتوان مەترسییەکانی ترەمپ لە دەسەڵاتدا کەمبکەنەوە.

پێلۆسی ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوەی دوێنێ بەهۆی ترەمپەوە ڕویدا هەوڵیك بوو بۆ پەکخستنی گواستنەوەی دەسەڵات و مانەوەی زیاتری ترەمپ واتە هەڕەشەی زیاتر لەسەر ئاسایشی ئەمریکا”.

دوێنێ چوارشەممە 6ی كانونی دووەم هەزاران كەس لە لایەنگرانی ترەمپ لە بەردەم تەلاری كۆنگرێس خۆپیشاندانیان سازكرد، دواتر ژمارەیەك خۆپیشاندەر بە نایاسایی چوونە ناو كۆنگرێسەوە لەو پشێوییەدا ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران.

هەرلەسەر هەمان پرس، جۆبایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو پشێویەی دوێنێ لە وڵاتدا بە هاوکاری ترەمپ ڕویدا ناسنامەی ئەمریکییەکانی خستەژێر پرسیارەوە و دوێنێ “ڕۆژێکی ڕەش بوو”.

بابەتی پێشتر

جۆبایدن لەبارەی ڕوداوەکانی دوێنێی ئەمریکاوە بۆچونی خۆی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

ڕاوێژکارانی دۆناڵد ترەمپ دەست لەکار دەکێشنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share