واشنتۆن: عەبدوللهیان راستناكات هیچ پەیامێکمان بۆ ئێران نەناردووە

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕه‌تیدەکاتەوە که‌ واشنتۆن هیچ په‌یامێکی بۆ ئێران ناردبێت له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، “تەنها پەیامی ئێمە بۆ ئێران ئەوەیە کە واز لە کوشتنی گەلەکەی بهێنێت و واز لە ناردنی چەک بهێنێت بۆ روسیا “.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر حسێن ئەمیر عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، کە وڵاتەکەی هێشتا پەیامی ئەمەریکای پێدەگات سەبارەت بە دانوستانەکانی گەڕانەوە بۆ دۆسیەی ئەتۆمی.

ناوبراو لە لێدوانەکانیدا کە لە سەردانێکیدا بۆ ئەرمینیا ڕوونیکردوەتەوە، دەڵێت، “ئەمریکییەکان بەردەوامن لە ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ ئێمە، بەڵام هەوڵدەدەن بڵێسەی ئەو ئاڵۆزییانە زیاتربکەن کە لەم ڕۆژانەدا لە ئێران ڕوودەدەن”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “پێموایە ئەوان چاویان لە بەکارهێنانی فشاری سیاسی و دەروونییە، هەروەها دەیانەوێت لە دانوستانەکاندا ئیمتیازات بەدەستبهێنن”، جەختی لەوە کردەوە کە تاران “هیچ ئیمتیازێک بە لایەنی ئەمریکی نادات، ئێمە لە چوارچێوەی لۆژیک و چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە کە ڕێز لە هێڵە سوورەکانی تاران دەگرێت دەمێنینەوە”.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئاماژەی بەوەشدا، “دژایەتی هەیە لە نێوان قسە و هەڵسوکەوتی ئەمریکییەکان”، جەختی لەوە کردەوە کە “هەڵسەنگاندنی ئێمە بۆ پەیامی لایەنی ئەمریکی ئەوەیە کە گەیشتن بە ڕێککەوتن یەکێکە لە ئەولەویەتەکانیان، پەلە دەکەن لەو کارەدا”.

ئەم لێدوانەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە چەند رۆژێك دوای ئەو لێدوانانەی ئەمریكا هات كە رەتیكردەوە رێككەوتنی ئەتۆمی لە ئایندەیەكی نزیكدا زیندوو بكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بۆ ئەوەی تەندروستییەکی باشترت هەبێت لە کاتی خۆشتندا پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکە

بابەتی دواتر

ناسا تیمێکی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دیاردە نهێنییەکانی کەشوهەوا پێکدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share