براوەی نۆبڵیان تێدایە.. نووسەرانی جیهانی داوای ڕاگرتنی شەڕ دەكەن

لە ڕاگەیەندراوێكدا کە لەلایەن دامەزراوەی (PEN)ی نێودەوڵەتییەوە بڵاوکرایەوە و زیاتر لە هەزار نووسەری جیهانی، کە چەندینیان خاوەن خەڵاتی نۆبڵن، واژوویان کردووە، بە توندی ئیدانەی شەڕ و هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا كرا.

هەریەک لە مارگرێت ئاتود، پۆڵ ئۆستێر، سڤێتلانە ئەلیکیڤیچ، سەلمان ڕوشدی، ئەلیف شەفەق و چەندین نووسەری دیکەی جیهانی، لەو بەیاننامەیەدا ئیدانەی ڕوسیایان کرد و ڕایانگەیاند، “ئێمەی نووسەران لە سەرانسەری جیهانەوە، ترساو و نیگەرانین لەو توندوتیژییەی هێزە ڕوسییەکان بەرامبەر ئۆکرانیای دەکەن و داوا دەکەین دەستبەجێ خوێنڕشتن ڕابگیرێت”.

نووسەران لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیاندا نووسیویانە، “ئەوروپایەکی ئازاد و سەلامەت، بەبێ ئۆکرانیایەکی ئازاد و سەربەخۆ بوونی نابێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە قەیرانی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا و شەڕی هەردوو وڵات بە تەواوەتی هەموو بوار و کایە جیهانییەکانی گرتووەتەوە و کاریگەریی لەسەر هونەر و ئەدەبیش داناوە.

لە پەیوەندییدا بەم باسەوە و لە ڕووداوێکدا، کە بە بۆچوونی زۆرێک لە چاودێرانی بواری کەلتووری، بە نیشانەیەکی ترسناکی تێکچوونی بارودۆخە کەلتوورییەکان بەهۆی جەنگەوە دادەنرێت، لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا پڕۆفیسۆرێکی ئەدەبی ڕوسی، ڕێگەی پێنەدرا وانەکانی خۆی لە بارەی ئەدیبێکی ڕوسییەوە بڵێتەوە.

پاولۆ نووری، پڕۆفیسۆری ئەدەب لە زانکۆی بیکۆکای ئیتاڵی لە شاری میلانۆ، ئاشکرایکرد، نامەیەکی لە سەرۆکایەتیی زانکۆکەیەوە پێگەیشتووە، کە تێیدا داوای ڕاگرتنی زنجیرەیەک وانەگوتاری لێکراوە، کە بڕیار بووە ئەو پڕۆفیسۆرە لە بارەی ئەدیبی بەناوبانگی ڕوسی، فیۆدۆر دۆستۆیڤێسکی-یەوە پێشکەشیان بکات.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 550 عێراقی لە هەشت ڕۆژدا چوونەتە پۆڵەندا

بابەتی دواتر

بایكۆت لە گەرمیانیش دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: گروپێکی ناو تاڵیبان بە نهێنی هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن

راپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات بزووتنەوەی تاڵیبان بە هەڵوێستەکانیدا بەرامبەر دەوڵەتی ئیسرائیل چووەتەوە و هەوڵی باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵی…
Total
0
Share