بایدن: له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ڕوسیا هێرشه‌كانى بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێده‌كات

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات، مه‌ترسیی داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ڕوسیاوه‌ زۆر به‌هێزه‌ و له ‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستپێده‌كات.

جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌كاتی به‌ڕێكه‌وتنی له‌ كۆشكی سپییه‌وه‌ بۆ ویلایه‌تی ئۆهایۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى وت، “له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هێرشی ڕوسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێده‌كات”.

بایدن هۆشداری دا له‌ زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی هێرشی هێزه‌كانی ڕوسیا و ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئۆكرانیا و ده‌ڵێت، “ئێستا مه‌ترسییه‌كان زۆر زیاتربوون”.

بابەتی پێشتر

سوپای تورکیا تەقەی هەڕەمەکی لە گوندنشینانى ناوچەی برادۆست ده‌كات

بابەتی دواتر

وه‌زاره‌تى بارزگانى پلانێكى نوێی بۆ فۆرمی خۆراك ڕاگه‌یاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 63 سەنتە. بەپێی…
Total
0
Share