سوپای تورکیا تەقەی هەڕەمەکی لە گوندنشینانى ناوچەی برادۆست ده‌كات

سوپای تورکیا لە بەرزاییەکانی چیادێل تەقەی هەڕەمەکی لە دانیشتووانی گوندەکانی دەشتی هێرت دەکات لە سنووری برادۆست.

په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییه‌وه‌، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سوپاى توركیا له‌ به‌رزاییه‌كانى چیادێله‌وه‌ ته‌قه‌ى له‌ گونده‌كانى سنووری برادۆست كردووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، تاوه‌كو ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراون، به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێی لاى هاوڵاتییانى گونده‌كه‌ دروستكردووه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌هۆی هێرش و پێكدادانه‌كانى نێوان په‌كه‌كه‌ و سوپاى توركیا ژماره‌یه‌ك گوندى سنوورى برادۆست ماڵەكانیان به‌جێهێشتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە
پابەندین بە پاراستنی یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكان

مەكتەبی سیاسيی یەكێتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە و جەختدەكاتەوە كە پابەندن بە پاراستنی یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكانەوە.…
Total
0
Share