بابەشێخی نوێی ئێزدییان دیاریكرا

پەرستگای لالش

بابەشێخی نوێی ئێزدییان دیاریكرا و بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ڕێوڕەسمێكی تایبەتی بۆ سازبكرێت.

ئەمڕۆ شەممە 14ی تشرینی دووەم لە كۆبوونەوەی میری كوردانی ئێزدی بڕیاردرا، شێخ عەلی ئیلیاس حەجی ناسر (41 ساڵ) وەك بابەشێخی ئێزدییان دیاریبكرێت.

میری ئێزدییان بڕیاریشیاندا ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێوڕەسمێكدا لە پەرستگای لالش، شێخ عەلی ئیلیاس دەستبەكارببێت و وەك بابەشێخی ئێزدییەكان كاروباری ئێزدییەكان بگرێتەئەستۆ.

شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل، بابەشێخی پێشوو و ڕابەری رۆحیی ئێزدییەكان لە 1ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو لە تەمەنی 87 ساڵیدا بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد.

ئێزدییەكان كاروباری میرایەتییان بەشێوەیەكی ئەنجومەن بەڕێوەدەبەن و شێخی ئێزدییەكانیش هاوشێوەی سەرۆكی ئەو ئەنجومەنەیە.

عه‌لی ئیلیاس حه‌جی ناسر، لە 5ی كانونی یەكەمی 1979 له‌ شێخان له‌دایكبووه‌. خێزانداره‌ و باوكی چوار منداڵه‌ و باپیری له‌ ساڵی 1920 تاكو 1954 و باوكیشی له‌ ساڵی 1977 تاكو 1995 بابە شێخی ئێزدییان بوون.

شێخ عەلی ئیلیاس حەجی ناسر
بابەتی پێشتر

هاكا.. ئه‌و سه‌مایه‌ی له‌ پرسه‌ و ئاهه‌نگ و زۆر بۆنه‌ی دیكه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت

بابەتی دواتر

چارەسەری كێشەی موچە و داهات چۆن دەكرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەك باران دەبارێت و لە سبەینێوە كۆتایی دێت.…
Total
0
Share