چێشتخانەکان جۆرێک شروب بۆ ناو خواردنەکانیان بەکاردەهێنن تەندروستیش هۆشداریدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین هۆشداری دەداتە سەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکان کە هەر شوێنێک شروب بەکاربهێنێت بۆ سوورکردنەوەی خواردنەکان رووبەڕووی یاسای دەکەنەوە.

تەندروستیی راپەڕین وێنەی شروبەکەی بڵاوکردووەتەوە و ناوی PROOLAXـە و بۆ ئازاری گەدە و کێشەکانی ترشەڵۆکی گەدە سوودی لێوەردەگیرێت، وەک لە رەچەتەی زانیاریی شروبەکەدا هاتووە.

لە راگەیەندراوەکەی تەندروستیی راپەڕیندا هاتووە، “ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە رێگەپێدراو نیە لە هەر چێشتخانە یاخود خواردنگەیەک ئەو جۆرە شروبە بەکاربهێندرێت و بکرێتە ناو رۆن بۆ سوورکردنەوەی بەرهەمە خۆراکیەکان”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “لەئەگەری دەست بەسەداگرتنیدا خاوەنی ئەو چێشتخانەیە رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە، لەبەرئەوەی ئەم شروبە تایبەتە بە ئازاری گەدە و شیاونیە بکرێتە ناو ڕۆنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری خوێندنی باڵا بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان: بۆ ماوەی چوار رۆژ هیچ تاقیکردنەوەیەک ئەنجام مەدەن

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم داوا لە زانکۆ و پەیمانگەکان…
زیاتر ببینە

ئەلمۆنیتەر: راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تۆڵه‌یه‌

تۆڕێكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، راگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له‌گه‌ڵ توركیا تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌. تۆڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی لە راپۆرتێكدا دەڵێت، توركیا…
Total
0
Share