نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا: هیچ جۆرە ڕێككەوتنێك بۆ ناردنەوەی پەنابەران نەكراوە

نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت،حكومەتی هەرێم هیچ جۆرە ڕێككەوتنێكی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران و دەشڵێت، ” بەڕوونی دەیڵێین لە سەردانی فەرمیی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و كۆبوونەوە لەگەل وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە بە هیچ شێوەیەك پرسی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران باس نەكراوە”.

نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا ڕوونكردنەوەیەكی بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ژمارەیەك هاونیشتمانیانی كورد لە بەریتانیا و میدیاكان پەیوەندی دەكەن لەسەر پرسی ناردنەوەی بەزۆری هاوڵاتییانی كورد و ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم و بەریتانیا لەو بارەیەوە.

ئاماژە بەوە كراوە، نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا بە پێویستی دەزانێت ڕایبگەیەنێت كە حكومەتی هەرێم كوردستان هیچ جۆرە ڕێكەوتنێكی لەگەل بەریتانیا نییە بۆ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، سەردانی فەرمیی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بە هیچ شێوەیەك پرسی بە زۆرناردنەوەی پەنابەران باس نەكراوە و هیج ڕێككەوتنێكیش لەو بارەیەوە نەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی مامەڵەکردن و ساغکردنەوەی دراوی ساختە سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
زیاتر ببینە

هۆكاری راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی ئاشكراكرا

پەرلەمانتارێكی كورد هۆكاری راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی ئاشكرادەكات. كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی…
Total
0
Share