وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ ده‌خاته‌كار، كه هاوڵاتییان له‌مه‌ودوا ده‌توانن بە سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان، پسوڵەی کارەباکەیان ببینن و ئاگاداری کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو بن.
وه‌زاره‌تى كاره‌با له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، خزمەتگوزارییەکی گرنگی کارەبا لە هەولێر و دهۆک کەوتەکار و بەمنزیکانەش لە سلێمانی و هەڵەبجە دەکرێتەوە.
ئاشكراشیكردووه، هاوبەشانی کارەبا، لەمەودوا دەتوانن بە سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان، پسوڵەی کارەباکەیان ببینن و ئاگاداری کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو بن.
سیستمەکە، وێنەیەک لە پسوڵەی کرێی کارەبا لەگەڵ هەندێك زانیاریی دیکە پیشانی سەردانیكەر دەدات و بەهۆیەوە دەتوانێت ئاگاداری تەواوی وردەکارییەکانی بەکارهێنانی کارەبا بێت.
خزمەتگوزارییەكه له‌ڕێگه‌ى ئه‌م سایته‌وه به‌رده‌سته: pswla.com