دوو کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا داوای ئازادكردنی ئۆجالان دەکەن

دوو کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، پشتیوانیی هەڵمەتی ئازادكردنی ئۆجالان دەکەن و دەڵێن، دەبێت ئازادبکرێت.

فابین ڕۆسل و ژۆن لوک مێلنچۆن دوو کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، مانەوەی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەكەكە لە زینداندا بە نادادپەروەرانە ناودەبەن و داوای ئازادكردنی دەكەن و بە زەمینەیەك بۆ ئاشتی ناوزەدی دەكەن.

فابین ڕۆسل کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، لە ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ولەدژی ئۆجالان و دەستگیركردنیدا پەیامێکی لە تویتەر بە ناونیشانی ئازادی بۆ ئۆجالان بڵاوكردەوە.

ڕۆسل دەڵێت، ئۆجالان ماوەی 24 ساڵە لە دژی پەیمانە نێودەوڵەتییەکان دەستگیرکراوە. ئازادکردنی زەمینە خۆشدەکات بۆ ئاشتی بۆ ئەو پڕۆژە پێشکەوتنخواز و فێمینیستی و ژینگەییەی کە کورد هەڵیدەگرێت”.

هاوشێوەی ڕۆسل، ژۆن لوک مێلنچۆن كە کاندیدێکی دیكەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسایە و بەپێی ڕاپرسییەکان چانسی دەرچوونی لە هەموو کاندیدەکانی دیکە زیاترە، لە تویتەری فەرمیی خۆی نووسیویەتی، “ماوەی 23 ساڵە ئۆجالان لە زیندانی تورکیادایە، کە نزیک دەبێتەوە لە ماوەی زیندانیکردنی ماندێلا، ئەمە نادادپەروەرییە، لەپێناو ئاشتیدا پێویستە ئازادبکرێت”.

ئەم دوو پەیامە هاوكاتن لەگەڵ ساڵیادی پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەكەی 15ی شوباتی 1999 لەدژی عەبدوڵڵا ئۆجالان.

 

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزاریی پسوڵەی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو ده‌خاته‌كار

بابەتی دواتر

ناتۆ گومانى له‌ كشانه‌وه‌كانى ڕوسیا هه‌یه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 100…
Total
0
Share