ڕوسیا كۆتایی بە مانۆڕە سەربازییەكەی كریمیا هێنا

ڕوسیا كۆتایی به‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانى له‌ دوورگه‌ى كریمیا هێنا و سه‌ربازەكانی ده‌كشێنێته‌وه‌.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ڕاهێنانە سەربازییەكان لە نیوەدوورگەی كریمیا كۆتاییهاتووە و سەربازەكان دەگەرێنەوە شوێنەكانی پێشووی خۆیان.

وەزارەتەكە ڕاهێنانەكانی بە تەكتیكی وەسفكردووە، تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ڕوسیا وێنەی یەكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی بڵاوكردووەتەوە كە پردی نێوان نیوەدوورگەی كریمیا و وشكانییەكانی خاكی ڕوسیا تێدەپەڕێنن.

دوێنێش ڕوسیا كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی لەسەر سنوورەكانی ئۆكرانیا ڕاگەیاند، هەموو ئەوانە وایكرد دۆخەكە كەمێك هێوربێتەوە و ئەگەرەكانی جەنگ كەمترببنەوە.

بابەتی پێشتر

كەمبوونەوەی مەترسییەكانی جەنگ نرخى نه‌وتی دابه‌زاند

بابەتی دواتر

چامپیۆنز لیگ.. ئەمشەو دوو یاریی تر بەڕێوەدەچن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share