چامپیۆنز لیگ.. ئەمشەو دوو یاریی تر بەڕێوەدەچن

بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 11 دوو یاریی تری قۆناغی شانزەی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەبچن.

ڕێد بۆڵ سالزبۆرگی نەمسایی لە یاریگای خۆی میوانداری بایرن میونشنی ئەڵمانی دەكات.

ناگیلسمان ڕاهێنەری بایرن میونشن ڕەتیكردەوە هیچ لەسەر ڕەخنەكانی لۆتەر ماتیۆسی ئەستێرەی دێرینی ئەڵمانیا بڵێت كە پێیوابوو ئاستی بایرن بەرەو خراپی چووە.

ڕاهێنەرەكەی بایرن میونشن جەختی كردەوە كە ئامانجی سەرەكییان گەیشتنە بە قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ.

هەر ئەمشەو لە هەمان كاتدا، یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەكات.

یارییەكە لە یاریگای جۆسێپی میاتزا لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.

سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری ئینتەرمیلان پێیوایە هەلی سەركەوتنی لیڤەرپوڵ بۆ قۆناغی هەشت تیپی زیاترەو ئەوان خیبرەیەكی باشی ئەم پاڵەوانێتییەیان هەیە.

وتیشی: “ئێمە ماوەیەكی زۆرە نەگەیشتوینەتە ئەم قۆناغەو ئامانجمان ئەوەیە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین.”

لای خۆشییەوە یۆرگن كلۆپ ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ جەختی كردەوە لەوەی ئینتەر باشترین یانەی ئیتاڵیایە و ستایشی ئینزاگی ڕاهێنەریشی كرد.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا كۆتایی بە مانۆڕە سەربازییەكەی كریمیا هێنا

بابەتی دواتر

شیلادزێ.. تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە کە بۆردومانی تورکیا پێكاوێتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share