چەندین ڕووداو و گۆڕانکاری هەن ڕووبەڕووی ترس و تۆقینمان دەکەنەوە، تەنانەت هەندێک جار دڵگرانمان دەکەن و ژیانیشمان لێ تاڵ دەکەن. ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا، سێ ڕێگەچارەی کورتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترسەکانمان خستووەتەڕوو.
2. کەمتر حوکم بدە: زۆربەمان دەبینە کەسانێکی بەرگریکار کاتێک فشارمان دێتەسەر و دەترسین. تەنها دابڕانەکانمان جێگیریی ژیانمان تێکنادات، بەڵکو ئێمە مەرجدارین بەوەی هەر دەبێت کۆنتڕۆڵی خۆمان لەدەست بدەین، هەروەها بەزەحمەت دەشتوانین کار لەسەر ئەوە بکەین شتەکان بە دڵی ئێمە بەڕێوەبچێت. یەکێک لەو ڕێگایانەش کە خەڵکی دەیگرنەبەر بۆ بەدەستهێنانی جڵەو و دەسەڵات، وەرگرتنی هەڵوێستێک و پێداگریکردنە لەسەری. کاتێک خۆمان بە ڕاست دادەنێین، حوکم بەسەر کەسانی دیکەدا دەدەین و تەریقیان دەکەینەوە. هەندێک جاریش کە حوکم دەدەین، ترس جڵەوی گرتوین.
3. وزەی ژیانت بپارێزە: وزە سۆزدارییەکانمان بەهۆی ترس، شەرم، نەرێنیبوون و گومانەوە بەهەدەردەدەین، ئەمەش بەتایبەتی لەو گۆڕانکارییانەدا ڕوودەدات، کە نامانەوێن. لە یادت بێت کاتێک ترس و نیگەرانی باڵت بەسەردا دەکێشن، ئەو بیرۆکانەی بە مێشکتدا دێن، ڕۆڵێکی گەورەیان دەبێت لە داڕشتنەوەی ئەزموونە سۆزدارییەکانت.