یەکەم کەشتیی ئاسمانیی عەرەبی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا

وێنەی ئەو مووشەکەی کەشتییە ئاسمانییەکەی ئیماراتی هەڵگرتووە

ئیمارات، ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تەمموز، کەشتییەکی ئاسمانی بە ئەرکێکی زانستی لەبارەی هەسارەی مەریخەوە، ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد، بە مەبەستی پەرەپێدانی توانا زانستی و تەکنەلۆجییەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستنی وڵاتەکە بە نەوت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، چالاکییە زانستییەکەی ئیمارات یەکەم کەشتیی عەرەبییە بنێردرێتە بۆشایی ئاسمان. بڕیار بوو 14ی تەمموز کەشتییەکە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەواوە دوو جار دواخراوە.

کەشتییەکە بۆ ئەنجامدانی گەشتێکی حەوت مانگی بۆ هەسارە سوورەکە، لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی تانێگاشیما لە ژاپۆنەوە هەڵدراوە، لەو ماوەیەشدا بە چواردەوری هەسارەکەدا دەخولێتەوە و زانیاری لەبارەی بەرگەهەوای هەسارەکە کۆدەکاتەوە.

بە وتەی وەزیری زانستە پێشکەوتووەکانی ئیمارات، سارا ئەمیری، تێچووی ئەرکە ئاسمانییەکەی ئیمارات 200 ملیۆن دۆلارە. ئامانج لە چالاکییەکەش ئەوەیە لەسەر ئاستی گۆڕانکاریی وەرزی و ڕۆژانە، بۆ یەکەمجار وێنەیەکی تەواوی بەرگەهەوای هەسارەی مەریخ فەراهەم بکرێت.

بابەتی پێشتر

سێ ڕێگەچارەی کورت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترسەکانمان

بابەتی دواتر

مێژووی ئامێری سەرەتایی کامێرا و چۆنیەتی کارکردنی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share