سەدر: گەندەڵكاران لە هەر نەتەوە و پێكهاتەیەك بن سزابدرێن

ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای سزادانی گەندەڵكاران دەكات لە هەر نەتەوە و پێكهاتەیەك بن هەر پۆستێكیان لە حكومەتەكانی پێشوودا هەبووبێت و دەڵێت، ڕۆڵی چاودێریی پەرلەمان كارابكرێت كە ڕێگری لە دەستوەردانە حزبییەكان بكات.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی لە تویتەر بڵاوكردەوە و داوادەكات، هەردوو ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران كارابكرێن، لەگەڵ كاراكردنی ڕۆڵی چاكسازییانەی ئەنجومەنەكە و خێرا پێكهێنانی حكومەت و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران.

سەدر داواكارە هەر كەسێك گومانی گەندەڵیكردن و كەمتەرخەمیكردنی لێبكرێت، بانگێشتی پەرلەمان بكرێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی لایەنی نەژادی و تائیفی و پلەكەی لە حكومەتەكانی پێشوودا.

لە بەشێكی تری تویتەكەیدا سەدر داوادەكات پەلەبكرێت لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی چاكسازیخواز و حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی بێت دوور لە (كێكەكە)، وەك ئاماژەیەك بۆ پشكپشكێنە و دابەشكردنی پۆستەكان.

لە كۆتاییدا ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەڵێت، “ڕۆڵی چاودێریی پەرلەمان بەشێوەیەكی جەربەزانە كارابكرێت كە ڕێگری لە دەستوەردانە حزبییەكان یاخود دادوەرییە بە سیاسیكراوەكان بكات”.

بابەتی پێشتر

هۆشداری دەدرێت لە دزینی داتای عێراقییەكان

بابەتی دواتر

ڕانیه‌.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى چوونى بۆ ئاهه‌نگێك درایه‌ به‌ر چه‌قۆ و كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کازمی ئۆپەراسیۆنێکی ڕاگەیاند

فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکان ئۆپەراسیۆنێکی دژی شانە نووستووەکانی داعش لە تارمییە…
Total
0
Share