ڕانیه‌.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى چوونى بۆ ئاهه‌نگێك درایه‌ به‌ر چه‌قۆ و كوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكرده‌وه‌، پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى چوونى بۆ ئاهه‌نگێك ‏له‌لایه‌ن سێ كه‌سی نه‌ناسراوه‌ به‌رچه‌قۆ دراوە و دواتر گیانیلەدەستداوە. ‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، کەمێک پێش ئێستا گەنجێک ‏بەناوی ( ق . ب . ع ) لەدایک بووی ساڵی 1986، ڕەگەزی نێر، دانیشتووی قەڵادزێ ‏گەڕەکی ڕاپەڕین، پیشەی پێشمەرگە لە لیوای 6ی پیادە، بە برینداری گەیەندرایە ‏نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، کە شوێنەواری چوار چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەبووه‌، ‏بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە گیانیلەدەستداوە.‏

لە ڕووداوەکەدا هاوژینی قوربانییەكەش بە سووکی بریندار بووە و لە نەخۆشخانە ‏چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.‏

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه‌، بەوتەی هاوسەرەکەی “بەیەکەوە ‏ویستویانە بچن بۆ هۆڵی ئاهەنگێک لە قەڵادزێ، لەلایەن سێ کەسی نەناسراو بەچەقۆ ‏هێرشی کراوەتەسەر و بەسەختی برینداریان کردووە”.‏

بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردن ‏بۆ تۆمەتباران دەرچووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاری قیرتاوکردنی بەشە خراپبووەکانی شەقامێک لە سلێمانی دەستیپێکرد

کاری قیرتاوکردنی بەشە خراپبووەکانی شەقامێک لە سلێمانی دەستیپێکرد شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، تیمەکانمان کاری قیرتاوکردنی بەشە خراپبووەکانی…
Total
0
Share