لە دوو مانگدا زیاتر لە 31 هەزار فڕۆكە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیوون

وەزارەتی گواستنەوە رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 31 هەزار فڕۆكە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕبوون.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەو فڕۆكە مەدەنییانەی تۆماركردووە كە لە دوو مانگی رابردوودا بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیوون و تیایدا زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی فڕۆكەكان بەدیدەكرێت.

بەپێی ئامارەكە ژمارەكە لە مانگی ئایاردا 14 هەزار و 894 فڕۆكە بووە، لەكاتێكدا ژمارەی نزیكبوونەوەی فڕۆكە گەیشتووەتە سێ هەزار و 896 فڕۆكە.

هەروەك لە مانگی حوزەیراندا ژمارەكە گەیشتووەتە 16 هەزار و 340 فڕۆكە و، نزیكبوونەوەی فڕۆكەش چوار هەزار و 210 بووە.

وەزارەتی گواستنەوە روونیكردووەتەوە، زیادبوونەكە دەگەڕێتەوە بۆ توندوتۆڵكردنی پابەندی بە پێوەر و داواكارییەكانی رێكخراوی فڕۆكەوانیی مەدەنی.

بابەتی پێشتر

شارەزایان هۆشداریدەدەن<br> شەپۆلێكی گەرما بەڕێوەیە

بابەتی دواتر

300 كۆچبەر بێسەروشوێن بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسی: باران و تەمومژ بەڕێوەن

كەشناسی پێشبینیدەكات ئەمڕۆ و سبەینێ نمەباران و تەمومژ روو لە ناوچەكە بكەن. دەستەی گشتیی كەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە،…
Total
0
Share