ئۆکرانیا بڕوا بە پاشەکشە سەربازییەکە ناکات و بەهای دراوی ڕوسییش بەرزدەبێتەوە

ئۆکرانیا بڕوا بە وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ناکات، کە ڕایگەیاندبوو بەشێك لە سەربازەکانی لەسەر سنووری ئۆکرانیا ‏گەڕاندووەتەوە بنکەکانیان، لە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەشەوە، بازاڕی پشک و دراوی ڕوسیا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

دیمیترۆ کولیبای وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، دەبێت ڕوسیا ئەو هێزانەی تریشی پاشەکشە پێبکات کە لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان دوو وڵاتەکە ماونەتەوە. بە ڕۆژنامەنووسانیشی وت، “ڕێسایەکمان هەیە کە دەڵێت بڕوا بەوە مەکە کە دەیبیستیت، بەڵکو بەوەی دەیبینیت”.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو ڕێگا دیپلۆماسییەی ئۆکرانیا گرتوویەتییەبەر لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا، سوودی هەبووە لە ڕێگریکردن لە ڕوودانی پەلامار و هێرش.

ئەمە لە کاتێکدا کە بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی پاشەکشەپێکردنە سەربازییەکە، بازاڕەکانی دراوی ڕوسیا ئەم سێشەممەیە بەرزبوونەوەیان بە خۆیانەوە بینی، لە کاتێکدا کە پێشتر بەهۆی ترسەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕوسیا لەگەڵ ئۆکرانیا، بەهایان دابەزیبوو.

بابەتی پێشتر

لە هەرێم دادگای تایبەت بە بازرگانی دادەمەزرێت

بابەتی دواتر

ئەگوێرۆ: دڵم بارودۆخی باشنییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share