ژمارەیەک کۆچبەری کورد هەوڵیانداوە لە ئۆتۆمبێلێکی ساردکەرەوەدا بگەنە بەریتانیا

دوێنێ لە باکووری فەرەنسا 7 کۆچبەری کورد، لەناو ساردکەرەوەیەکدا ڕزگارکران، ‏کاتێک ویستبوویان لە بەلجیکاوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، لەکاتێکدا پلەی گەرمای ‏ساردکەرەوەکە 25 پلە ژێر سفر بووە.‏

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی بەهاناوەچوونی کۆچبەران، ئەو کەسانەی هەوڵیانداوە ‏بە ساردکەرەوەکە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا خێزانێکی کورد بوون و منداڵیشیان پێبووە.‏

کاتێک کۆچبەرەکان چوونەتە ناو ئۆتۆمبێلی ساردکەرەوەکەوە، نەیانتوانیووە زیاتر خۆیان ‏ڕابگرن، لەبەر نزمی پلەی گەرمییەکەی، بۆیە تەلەفۆنیان بۆ ڕێکخراوەکانی ‏بەهاناوەچوونی کۆچبەران کردووە.‏

لە ڕێگادا شۆفێری بارهەڵگرەکە هەستی بە دەنگەدەنگ و کوتانی بارهەڵگرەکەی کردووە، ‏دواتر بۆیدەركەوتووە کە 7 کەس خۆیان لە ساردکەرەوەکەدا شاردووەتەوە.‏

ڕێگای خۆشاردنەوە لەناو بارهەڵگردا، یەکێکە لە ڕێگاکانی گەیشتن بە بەریتانیا کە ‏کۆچبەران دەیگرنەبەر، هۆکاری هەڵبژاردنی ساردکەرەوەکانیش ئەوەیە کە کەمتر ‏پشکنینی بۆدەکرێت، بەهۆی ئەوەی کە پێیان وایە مرۆڤ ناتوانێت خۆی لە ‏ساردکەرەوەکەدا بشارێتەوە بەهۆی نزمی پلەی گەرما.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە ئەم جەژنە کوردییە هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر بکەینەوە و کوردانە بڕیار بدەین

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، هیوادارم و مەبەستمانە جەژنی نەورۆز هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر…
زیاتر ببینە

بەشێک لە مووشەکە چینییەکە دەکەوێتەخوارەوە و ئەگەری هەیە لە ناوچەی نیشتەجێبوونیش بێت

لەگەڵ سەرقاڵبوونی جیهان بە قەیرانەکانی ژینگە، جەنگ، برسێتی و بڵاوبوونەوەی پەتاکان، میدیاکانی چین لە کۆنترۆڵ دەرچوونی مووشەکێکیان ڕاگەیاند،…
Total
0
Share