ئەگوێرۆ: دڵم بارودۆخی باشنییە

ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر سیتی، سێرجیۆ ئەگوێرۆ دووپاتیدەکاتەوە، بارودۆخی دڵی باشنییە و ناشزانێت جارێکی دیکە دەتوانێت یاریبکاتەوە یان نا.

لە چاوپێکەوتنێکدا کون ئەگویرۆ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “دەمەوێت یاریی تۆپی پێ بکەم، بەڵام هەناسەم تونددەبێت، هەندێک جار لە خۆم دەپرسم، ئایا جارێکی دیکە دەتوانم یاریبکەمەوە، ئەوەی لێیدڵنیام ئەوەیە کە دڵم باش کارناکات”.

ئەگوێرۆ لە تشرینی دووەمی 2021دا و لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان یانەی بەرشلۆنە و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، بەهۆی ئازاری سنگ و ناجێگیریی لێدانەکانی دڵییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، پاشان لە ڕێکەوتی کانوونی یەکەمی 2021دا وازهێنانی یەکجارەکی لە بواری تۆپی پێ ڕاگەیاند.

دوای وازهێنان، پزیشکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ هۆشداری پێدا لە هەوڵدان بۆ گەڕانەوە و یاریکردن، لەبەرامبەردا ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی پێگەی نێردراوی یانەکەیان لە کیشوەری ئەمریکای باشوور پێبەخشی، بەڵام هێشتا بڕیارینەداوە لە بوارە کارگێڕییەکاندا دەستبەکاربێت.

بابەتی پێشتر

ئۆکرانیا بڕوا بە پاشەکشە سەربازییەکە ناکات و بەهای دراوی ڕوسییش بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئەمشەو یوێفا بە یاسایەکی نوێوە چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share