نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە یارمەتیی هەرێم ‏دەدات

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانی به‌ مرۆڤ و ‏قاچاخچێتیی په‌نابه‌ران (‏GLO.act‏)، لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاردەبێت و هاوکاریی ‏حکومەتی هەرێم دەکات لە ڕووی یاساییەوە بەرەنگاری ئەو دیاردەیە ببێتەوە.‏

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم، مارتن ڕیڤ، ڕاوێژكاری ‏رێكخراوه‌كه داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد هەماهەنگ بێت و هاوكارییان بكات ‏سه‌باره‌ت به‌و یاسایانه‌ی كه‌ تایبه‌تن به‌ ڕێگریكردن له‌ بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ و ‏قاچاخچێتیی په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی كارپێكردنیان له‌ دادگاكان.‏

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌وان وه‌ك ڕێكخراوی تایبه‌ت به‌و بواره‌ ده‌توانن یارمه‌تی ‏هه‌رێمی كوردستان بده‌ن سه‌باره‌ت به‌و یاسا و ڕێسایانه‌ی كه‌ پێویسته‌ بگیرێنه‌ به‌ر بۆ ‏ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ و قاچاخچێتیی په‌نابه‌ران.‏

ڕێکخراوی (‏GLO.ACT Asia and the Middle East‏) لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشە ‏لەنێوان دامەزراوەی نێودەوڵەتیی کۆچ و نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا، بۆ ‏ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.‏

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم ئامادەیی هاوکاریی لەگەڵ ڕێکخراوەکە نیشانداوە، بۆ ‏بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە مرۆڤ و کۆچی نایاسایی.‏

بابەتی پێشتر

دەستەی وەبەرهێنان هاوڵاتییانی هەولێر لە كڕینی شوقە و خانوو ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی ڕوسیا شەرعیەت بە هێرشی سەر ئۆكرانیا دەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share