دەستەی وەبەرهێنان هاوڵاتییانی هەولێر لە كڕینی شوقە و خانوو ئاگاداردەکاتەوە

وەبەرهێنانی هەولێر هاوڵاتییانی ئاگادارکردووەتەوە، شوقە یان خانوو، لەو پڕۆژانەی ‏نیشتەجێبوون نەکڕن کە مۆڵەتی وەبەرهێنانیان نییە.‏

لە هۆشدارییەکدا کە دراوەتە هاوڵاتییان و وەبەرهێنەران، بەشی مۆڵەتپێدانی ‏بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر ڕایگەیاندووە، “هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، ‏شوقە یان خانوو لەو پڕۆژانەی مۆڵەتی وەبەرهێنانیان نییە نەکڕن، چونکە گرێبەستەکان ‏هیچ بەهایەکی یاساییان نییە و ناتوانێت گەرەنتی مافی کڕیار بکات”.‏

لە خاڵێکی دیکەی هۆشدارینامەکەدا، وەبەرهێنانی هەولێر ڕایگەیاندووە، “ئەو ‏وەبەرهێنەرانەی کە مۆڵەتیان پێنەدراوە، یان مۆڵەتەکانیان لەژێر وردبینیدایە، نابێت ‏گرێبەستی فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون بکەن، یان ڕیکلامی بۆ بکەن، بە پێچەوانەوە ‏مامەڵەکانیان بەتەواوی ڕادەگیرێت”.‏

هەروەها ئاگادارینامەشی داوەتە ئەو کەسانەی داوای گۆڕینی پڕۆژەکانیان کردووە لە ‏گەشتیاری یان بازرگانییەوە بۆ نیشتەجێبوون، کە نابێت بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی یەکەی ‏نیشتەجێبوونیان پێوەبکرێت، تا ئەوکاتەی مۆڵەتەکانیان یەکلاییدەبێتەوە.‏

بابەتی پێشتر

چاوی جیهان لەسەر ئۆكرانیایە

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە یارمەتیی هەرێم ‏دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share