هیومان ڕایتس وۆچ داوای چاكسازی لە پڕۆژەیاسای توندوتیژیی دژ بە ژنان لە ئێران دەكات

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ داوا لە ئێران دەكات چاكسازی لە پڕۆژەیاسای توندوتیژیی دژ بە ژناندا بكات، ئەمەش دوای كوشتنی كچێكی (17 ساڵ) و سەربڕینی لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لە هەرێمی خوزستان.

ڕێكخراوەكە لە ڕاپۆرتێكدا دەڵێت، ناونیشانی ڕۆژنامەكان دەربارەی سەربڕینی غەزالە (مونا) حەیدەریی (17 ساڵ) ڕۆژی شەممە كۆمەڵگای ئێرانیان هەژاند. پۆلیس هاوسەری قوربانییەكە و هاوسەری خوشكەكەی دەستگیركرد كە دەڵێن، پاڵنەری كارەكە ناكۆكیی خێزانییە، لەكاتێكدا ڕاپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە حەیدەری، كە لە هەرێمی خوزستان نیشتەجێبووە، هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاكەی كردووە لە تەمەنی 12 ساڵیدا و منداڵێكی لێیبووە (3 ساڵان).

بەپێی سەرچاوە نزیكەكان لە قوربانییەكە، حەیدەری هەوڵی هەڵهاتنی داوە لە توندوتیژیی خێزانی بە هەڵهاتن بەرەو توركیا، بەڵام كەسە نزیكەكانی بۆ ئێران گەڕاندوویانەتەوە.

سەرچاوە میدیایی و مافدۆستەكان باس لە بوونی پیاوێك دەكەن، كە باوەڕوایە هاوسەری بێت، وێنەی گیراوە كاتێك لە شەقامەكانی شاری ئەهواز لە پارێزگای خوزستان لە گەڕاندایە و چەقۆیەك و سەری حەیدەریی بەدەستەوە بووە.

ڕێكخراوەكە داوای لە ئیدارە و پەرلەمانی ئێران كرد كاری پێشینە بدەنە چاكسازیكردن لە پڕۆژەیاسای توندوتیژیی دژ بە ژنان، بەجۆرێك گونجاوبێت لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بەر لە پەسەندكردنی.

بابەتی پێشتر

ئەو کارە هونەرییانەی لەلایەن نازییەکانەوە دزراون دەگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ئەمریکا: دەمانەوێت لەپێناو ئامانجە باڵاکاندا گفتوگۆبكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share