ئەو کارە هونەرییانەی لەلایەن نازییەکانەوە دزراون دەگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان

هەموو ئەو کارە هونەرییانەی نازییەکان لە سەروبەندی جەنگی جیهانیی دووەمدا تاڵانیان کردوون، ڕۆژانە و ساڵانە دەگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانیان.

لە سەروبەندی جەنگی جیهانیی دووەمدا، نازییەکان هەڵمەتێکی گەورەی تاڵانکردنی کاری هونەری و شتومەکی دیکەیان لە وڵاتە ئەوروپییەکاندا دەستپێکرد، کە لە مێژوودا بە “تاڵانیی نازی” ناسراوە. ئەم هەڵمەتە بە تایبەتی دژ بە پۆڵەندییەکان و جووەکان لە هۆلۆکۆستدا بەرپاکراوە.

نوێترین کاری هونەریی گەڕێندراوە بۆ خاوەنەکەی لەم هەڵمەتە جیهانییەدا، تابلۆیەک بوو بە ناوی “گوڵەکان”، کە لەم مانگەدا لەلایەن مۆزەخانەی شاهانەی هونەرە جوانەکانی بەلجیكاوە گەڕێندرایەوە بۆ منداڵەکانی ژن و مێردێکی جوو، کە پاش هەڵهاتنیان لە ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانیی دووەمدا، نازییەکان لە ماڵەکەیان دزیبوویان.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراو و دامەزراوە تایبەتەکان بە لێکۆڵینەوە لە کارە هونەرییە تاڵانکراوەکان، تاڵانکاریی نازییەکان بۆ هونەری پۆڵەندی، نزیکەی 20 میار دۆلار زیانی بەو نەتەوەیە گەیاندووە، چونكە ژمارەی کارە هونەرییە تاڵانکراوەکان دەگاتە نزیکەی 43%ی كۆی میراتی کەلتووریی پۆڵەندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گروپێكی چەكدار ئاژەڵێك دەڕفێنن و بەرامبەر بە ئازادكردنی داوای پارە دەكەن

چەكدارە یاخیبووەكانی كۆنگۆ، ئاژەڵێكی پەنگۆلین-یان ڕفاندووە و لەبەرامبەر ئازادكردنیدا داوای پارە لە ڕێكخراوەكانی ژینگەپارێزی دەكەن. پەنگۆلینەكە لە باخچەی…
Total
0
Share