نامەی سەربازێکی بەریتانی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا، دوای 80 ساڵ گەیشت بە دەستی یەکێک لە بنەماڵەکەی. کە دوای سێ ڕۆژ لە نووسینی نامەکە، بە لە جەنگدا کوژرابوو.
بە تکاکاری و خەمخۆرییەوە بۆ دایکی نووسیوە، “تکایە خەمت نەبێت، ڕزگارم دەبێت”.
هاری کۆل لە بەتالیۆنی یەکی فەوجی سەفک سەرباز بووە، دوای سێ ڕۆژ لە نووسینی نامەکەی، بە گوللەی قەناسبەدەستێکی ئەڵمانی کوژرابوو.
ئەوکاتەی سەربازە بەریتانیەکان لەترسی شاڵاوی خێرای ئەڵمانییەکان، دەنکیرکیان بەجێهێشت، نامەکە بزربوو. بەڵام ئێستا و دوای 80 ساڵ گەیشتووە بە دەستی خێزانێکی پیر لە شارۆچکەی هاسکتن لە سنووری شاری سەفک.
هاری کۆل
نامەکە لە هەورەبانی ئەفسەرێکی ئەڵمانیدا هەڵگیرابوو، کە نامەکەی لەگەڵ چەندین نامەی دیکەدا دۆزیبووەوە و تاوەکو ساڵی 1968، کە ماڵەکەی بەجێهێشت، لە هەورەبانەکەیدا هەڵیگرتبوون.
دواتر نامەکە نێردرا بۆ ئەنجوومەنی شارەوانیی سەفک و لە ئەرشیڤی دەزگاکەدا پارێزگاری لێکراوە. کارمەندێکی بەشی ئەرشیڤی شارەوانییەکە، بەناوی هایدی هوگز، وتی، نامەکە بۆ ماڵێک نێردراوە لە گوندەکەی کۆل.
هوگز ئەوەی بە خەیاڵدا هاتبوو کە کەسێک لە گوندەکە دەناسێت بە ناوی کلێمی کۆل، کە ئێستا تەمەنی 87 ساڵە و پشتڕاستی کردبووەوە هاری یەکێک بووە لە حەوت براکەی.
کلێمی کۆل دارتاشێکی خانەنشینکراوی بەندیخانە بووە، ئاماژەی بەوە کرد کە تووشی سەرسوڕمان بوون کە نامەی هارییان پێگەیشتووە. “هەست و سۆزم جوڵابوو و دەمویست دەمودەست نامەکەی بخوێنمەوە”.
“دایکم دەیوت لەپڕ دەموچاویم لەسەر پەنجەرەکەی ژووری نووستنەکە بینیوە. هەردەم پێی وابوو ئەوە ڕۆحەکەیەتی و ئەو ڕۆژەی مردووە سەردانی ماڵەکەیانی کردووە”.