چۆن منداڵێکی چوار ساڵە جێگەپێیەکی 220 ملیۆن ساڵی دایناسۆرێکی دۆزییەوە؟

کچێکی چوار ساڵان لە باشوری ڕۆژئاوای بەریتانیا جێگەپێی دایناسۆرێکی دۆزییەوە کە مێژووەکەی بۆ 220 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، منداڵەکە پاش دۆزینەوەی جێگەپێکە و وەستانی لە نزیکی باوکی بە جێگەپێکەی زانیووە.

لی لی وایڵدێر، ئەو کچە چوار ساڵانەیە کاتێک بە ڕێگادا ڕۆشتووە جێگەپێی دایناسۆرەکە سەرنجی ڕاکێشاوە و پاشان باوکی وێنەی شوێنەکەی گرتووە و ناردوویەتی بۆ گروپێکی شوێنەواری.

پاش ناردنی جێگەپێکە بۆ گروپێکی شوێنەوارناسی لەلایەن باوکی منداڵەکەوە، دەرکەوت کە جێگەپێکە هی دایناسۆرێکی قەبارە بچوکە کە قەبارەی جێگە پێکە نزیکەی 70  سانتیم دەبێت.

گروپە شوێنەوار ناسەکە لەبارەی گرنگی جێگەپێکەوە دەڵێن، “پێشتر لە نزیک وێڵز نیشانەی بوونی دایناسۆر دۆزراوەتەوە، بەڵام هیچ یەک لە نیشانەکان هێندەی ئەمەی کچە چوار ساڵەکە بەڵگەی بوونی دایناسۆر نا سەلمێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نامۆترین ژمارەكانی گینس لە 2021دا
بەهێزترین قرقێنە، گەورەترین دەم و باڵابەرزترین تازەلاو تۆماركراون

دەیان ژمارەی پێوانەیی بەمدواییە لەنێو كتێبی گینس-ی جیهانی لەماوەی ساڵی ‏‏2021دا تۆماركراون، وەك هەمیشە هەندێكیان نامۆ و ناباو…
Total
0
Share