ڤیدیۆ.. قەنەفە بە ئاسمانەوە دەفڕێت

ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆکەی خوارەوەدا دەیبینن دیمەنێکی دروستکراو نییە، بەڵکو ساتی بابردنی تاکێك قەنەفەیە لە ئاسمانی تورکیادا.

گرتە ڤیدیۆکە لە پێگەی نیکستا بڵاوکراوەتەوە تێیدا دەردەکەوێت تاکێک قەنەفە بە ئاسمانەوە دەفڕێت.

بەپێی زانیارییەکانی پێگەکە تاکە قەنەفەکە رەشەبا لە یەکێک لە شوقە بەرزەکانی شاری ئەنقەرە هەڵیگرتووە و دوای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەک خستوویەتییە خوارەوە.

ماوەی دوو رۆژە لێزمە باران و رەشەبای بەهێز بەشێک لە شارەکانی تورکیای گرتووەتەوە و لە هەنێک شوێنیش زیانی ماددی بەدواوە بووە و ژمارەیەکی زۆر لە درەختی سەر شەقامەکانی شکاندووەتەوە، جگە لەوەش لە هەندێک ناوچە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی پەکخستووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا: ئەگەری هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

 وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، گەر ئێران بەردەوامبێت لە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕەنگە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ببێتە خاوەنی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: دوو ئەندامی شانەیەکی تیرۆریسـ.ـتانمان دەستگیرکرد

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، “دوو ئەندامی شانەیەکی تیرۆریسـ.ـتانمان دەستگیرکرد کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی ناوچە کوردییەکانی ناو…
Total
0
Share