سەربازێک بە یارمەتیی چەند دەبابەیەک داوای هاوسەرگیری لە کچێک دەکات

“دڵێکی قەڵغاندار”

کەناڵی “زڤیزدا”ی ڕووسی، ئەمڕۆ شەممە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت بە یارمەتیی 16 دەبابەی “T72B3″، لە گۆڕەپانی مەشقی ئالابینۆ کە دڵێکی گەورە دروست دەکەن، ملازمی تیمەکە داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستیەکەی دەکات.

کەناڵەکە دیمەنی گشتیی ڕووداوەکەی بە “دڵێکی قەڵغاندار” وەسفکردووە.

لە دوای ئەوە، ئەفسەرە پلەدارەکە خۆشەویستەکەی دەباتە چەقی “دڵە قەڵغاندارەکە” و دەکەوێتە سەر ئەژنۆ و داوای هاوسەرگیری لێدەکات. کچەکەش ڕازی دەبێت.

ئەفسەرە سەربازییەکە و خۆشەویستەکەی نیازیان وایە لەنێو “بەتالیۆنی دەبابەکان”دا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان بگێڕن.

بابەتی پێشتر

پلەی گەرمی کیشوەری جەمسەریی باشوور گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی

بابەتی دواتر

دەرمانخانەی شیعر؛ ئەو شاعیرەی لەجیاتیی حەب پێشنیازی شیعر بۆ 'نەخۆشەکان' دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share