دوو چالاكوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زیندانیدەكرێن

بەهۆی بەكارهێنانی “وتەی نەشیاو و ئاستنزم” لە ڤیدیۆكانیاندا لە تیكتۆك و یوتیوب، غوفران مەهدی كچە مۆدێلی عێراقی و حەسەن سەجمە زیندانیدەكرێن.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ، دادگای كەتنی كەرخ لە بەغداد، دوو چالاكوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دادگاییكراوە، یەكێكیان عەلی حەسەن سەچمەی یوتیوبەر و ئەوی دیكەیان غوفران مەهدییە كە بە “ئوم فەهەد” ناسراوە و مۆدێل و چالاكی تیكتۆكە.

دادگاییكردنی ئەو دوو كەسە بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی نەگونجاو و بەكارهێنانی “وتەی نەشیاو و ئاستنزم و دوور لە بەها كۆمەڵایەتییەكان و دژ بە داب و نەریت” لە ڤیدیۆكانیاندا بووە و وەك راگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە، عەلی سەچمە بە دوو ساڵ زیندانیكردن و ئوم فەهەد بە شەش مانگ زیندانیكردن سزادراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راستیی ئەو هاوسەرگیرییەی مارەییەكەی “دەمانچەیەك و ئۆتۆمبێلێك بووە” ئاشكراكرا

بڵاوبوونەوەی وێنەی گرێبەستێكی هاوسەرگیری كە تیایدا مارەیی هاوسەرگیرییەكە بە ئۆتۆمبێلێك و دەمانچەیەك دیاریكراوە، دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و…
Total
0
Share