ئەو سێ خوشک و برایەی بەهۆکارێکی نادیار لەماوەی چەند ڕۆژێکدا گیانیان لەدەستدا

ماوەی چەند ڕۆژێکە بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی دوو برا و خوشکێکیان لە کەرتی ڕۆژئاوا بووەتە باسی میدیاکان و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

فادی عەبدولرەزاق و هاوسەرەکەی کە دانیشتووی شاری توباسی فەلەستینن، خاوەنی سێ منداڵ بوون، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کوڕە بچووکەکەیان کە تەمەنی تەنها یەک مانگ بوو لەدەستدا، دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەکیش کچەکەیان بە ناوی یاسەمین کەتەنها تەمەنی چوار ساڵان بووە گیانی لەدەستداوە، ڕۆژی شەممەش دوایین منداڵیان بە ناوی نەمر لەتەمەنی پێنج ساڵاندا لەدەستدا.

خاڵی منداڵەکان ڕایگەیاندووە، ” دوای مردنی دوو منداڵیان، لەترسی بوونی هۆکارێکی دیایکراو، دایک و باوکیان پشکنینی تەواوی پزیشکیان بۆ نەمر کردووە، بەڵام  سەرجەمیان ئەنجامەکانیان ئاسایی بووە، بەڵام پشکنینی بۆماوەیمان بۆ کردووە هێشتا ئەنجامی ئەوەیان دەرنەچووە”.

لای خۆیەوە یونس عاسی، پارێزگاری توباس و ئەغواری باکوور ئاماژەی بەوەکرد،” لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنی منداڵەکان دەکەین و دوای کۆتاییهاتنی بە پەلە ئەنجامەکانی ڕادەگەیەنین”.

هاوکات، محەمەد سەمارە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی توباسی حکومی ئاشکرایکرد، ” توێکاری بۆ تەرمی یاسەمین کراوە، هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی پێوە نەبووە و ئەنجامی توێکارییەکەی ئاسایی بووە”.

 

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. پەرلەمانتارێک دەکەوێتە بەر هێرشی خۆپیشاندەران

بابەتی دواتر

سەعدی پیرە: تائێستا یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار ڕێككنەكەوتوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share