بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی چاکسازی یەكبخەین

سەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا بەبۆنەی یادی عاشورا رایدەگەیەنێت، ئەم رۆژی ماتەمە سەرەڕای پەندوەرگرتن، دەبێت هاندەربێت بۆ هەموو گەلانی عیراق کە برایەتی و پێکەوەییمان بپارێزین و هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی چاکسازی یەكبخەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوێنێ هەینی بۆ یادی رۆژی عاشوا پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

یادی عاشورا، یادی پڕئازاری شەهیدبوونی ئیمام حوسەین (سەلامی خوای لەسەربێت) بەبیرهێنانەوەی حەق و بەرزڕاگرتنی بەها پیرۆزەکانی یەکسانی، دادپەروەری، راستی و لێبوردەییە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی زوڵم، زۆرداری، پاراستی برایەتی و یەکڕیزیی گەل.

ئەم رۆژی ماتەمە سەرەڕای پەندوەرگرتن، دەبێت هاندەربێت بۆ هەموو گەلانی عیراق کە برایەتی و پێکەوەییمان بپارێزین و هەوڵەکانمان یەكبخەین بۆ سەرخستنی چاکسازی، خزمەتکردنی گەلەکەمان و کاربکەین بۆ چاکەخوازی و بەخشندەیی.

یادەوەریی ئیمام حوسەین بە رێز و شکۆوە بەرزڕادەگرین و لەخوای گەورە داواکارین هاندەرمان بێت بۆ یەکێتی، تەبایی و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەکاندا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: کۆنتڕۆڵی بەندیخانەی شەدادی لە دەست هێزەکانمان نەماوە

شـ.ـەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هۆشدارییەکی بەپەلەی لەبارەی دۆخی بەندیخانەی شەدادییە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی زیندانەکە لە…
Total
0
Share