عەلی حەمەساڵح: بەپێی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لەژێر چاودێری حکومەتی ناوەندیدا بێت

عەلی حەمەساڵح

عەلی حەمەساڵح رایگەیاند، بەپێی پرۆژە یاسای بودج دەبێت کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لەژێر چاودێری حکومەتی ناوەندیدا بێت لە بەرامبەر بەشە پێدانی بودجەی هەرێم ئەمەش بژاردەیەکی باشە بۆ خەڵکی کوردستان.

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان رایگەیاند، “بەپێی پرۆژە یاسای بودج دەبێت کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لەژێر چاودێری حکومەتی ناوەندیدا بێت لە بەرامبەر بەشە پێدانی بودجەی هەرێم ئەمەش بژاردەیەکی باشە بۆ خەڵکی کوردستان”.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكی ئاسایی خۆیدا دەنگیدا لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 و رەوانەكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

لە یەکێک لە ماددەکانی پرۆژەیاساکەدا هاتووە، رۆژانە هەرێم 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات بە بەهای 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، پارەکەشی راستەوخۆ لەژێر چاودێری حکومەتی ناوەندی دەبێت لە رێگەی یەک هەژماریی بانکییەوە دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا بە كۆمەكی دارایی “فەڵەستینییەكانی 48” لە عەفرین مزگەوت دروستدەكات

توركیا، لەڕێگەی بەخشینەكانی “فەڵەستینییەكانی 48″، لە عەفرین مزگەوت و ناوەندێكی لەبەركردنی قورئان دروستدەكات، ژمارەیەك فەڵەستینیی نیشتەجێی سوریاشی گواستوەتەوە…
Total
0
Share