هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

لە سەر رێگای سەرەکیی (دەربەندیخان – زەڕایـەن)، رۆنی رەش رژاوە و هاتوچۆ هۆشداری بە شۆفێران دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەین ئێستا رۆنی رەش لە سەر رێگای سەرەکیی (دەربەندیخان – زەڕایـەن) لە هەورازی سیارە و گوندی رێژنە رژاوە .

دەشڵێت، مەفرەزەکانمان لە رێگاکەدان و لە هەوڵی چارەسـەرکردنی گرفتەکەدان. هاتوچۆی دەربەندیخان داوایەک لە شۆفێران دەکات و دەڵێت، “تکـایە بە وریایی و ئاگاداری تەواوەوە شۆفێری بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
Total
0
Share