بەهۆی ئەوەی لە ڤیدیۆكۆنفرانسێكدا بە نیمچە ڕوتی دەركەوتوو لەو كاتەدا ماچی سنگی ئافرەتێكی دەكرد، پەرلەمانتارێكی ئەرجەنتینی ناچاربوو دەست لەكاربكێشێتەوە.
خوان ئیمیلۆ، ئەندامی پەرلەمانی ئەرجەنتین پاش ئەوەی نازانێت كە هێڵی ئەنتەرنێتەكەی كراوەتەوە، ئافرەتێك لە باوەشێتی و لەوكاتەدا ماچی سنگی ئافرەتەكە دەكات و سەرجەم ئەو پەرلەمانتارانەشی لەسەر هێڵی ڤیدیۆكۆنفرانسەكەن دیمەنەكە دەبینن، وەك ڕۆژنامەی دی دەبلیوی ئەڵمانی ئاشكرایكردووە.
پاش ئەو ڕوداوە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی بەشداری پەرلەمانتارەكە لە كۆبوونەوەكان، لە بەرگری كردن لەخۆی خوان ڕایگەیاندووە، ئەو بەهیچ جۆرێك نەیزانییەوە لەسەر هێڵی ئەنتەرنێتە “لەو كاتە نەفرەتییەدا”.
ڤیدیۆكە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوەوە و خەڵكێكی زۆر توانجیان لە ڕەفتاری ئەو پەرلەمانتارە ئەرجەنتینییە دەدا.
دیمەنێكی ڤیدیۆكۆنفرانسەكەی پەرلەمانی ئەرجەنتین..