سەرکێشەکەی (UFC) ڕوبەڕوی ئەفسانەیەکی دیکەی بۆکسێن دەبێتەوە

کۆنۆر ماکگریگۆری ئێرلەندی پاڵەوانی پێشووی بواری (UFC) ساڵی داهاتوو لە کەنداوی عەرەبی ڕوبەڕوی مانی پاکیاوی ئەفسانەی بۆکسێن دەبێتەوە.

ماکگریگۆری ئێرلەندی ناسراو بە جەنگاوەرە سەرکێشەکە، لەماوەی ڕابردوودا و دوای شکستی بەرانبەر خابیب نۆرماگیدۆڤی ڕووسی وازهێنانی یەکجارەکی ڕاگەیاند و دوورکەوتەوە، بەڵام پاش ماوەیەک لە بڕیارەکەی پەشیمانبووەوە و گەڕایەوە بۆ ململانێکانی (UFC).

وەک ئاشکرایە کۆنۆر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر زۆر کارایە، لەنوێترین پۆستدا نوسیویەتی، ” لە کەنداوی عەرەبی دابەزین بەرانبەر مانی پاکیاو ئەنجامدەدەم”.

هەروەها نوسیویەتی، ” شانازییەکی گەورەیە بۆم کە لە ژیانی وەرزشییمدا ڕوبەڕوی دوو پاڵەوان و ئەفسانەی بواری بۆکسێنی سەردەمی نوێ دەبمەوە”.

ماکگریگۆر لە 26ی ئابی 2017لە یاریگای بۆکسێندا و بە شێوازی بۆکسێن ڕوبەڕوی فلۆید مایوێزەری ئەفسانە و پاڵەوانی مێژوویی کێشی قورس بووەوە، بەڵام شکستیهێنا، بەهەمان شێوە پشتوێنی پاڵەوانی (UFC)یشی بۆ خابیب لەدەستدا و ملیۆنان دۆلار قازانجی دارایی بەرکەوت کە بە (30) ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرا.

لە ڕابردوودا جەنگاوەرە ئێرلەندییەکە زۆری هەوڵدا دووبارە ڕوبەڕوی خابیب و مایوێزەر ببێتەوە، بەڵام لە هەوڵەکانیدا سەرکەوتونەبوو، لە ئێستادا و بە ڕوبەڕوبوونەوەی پاکیاو دەیەوێت دووبارە بگەڕێتەوە نێو چوارچێوەی گرنگیپێدان و لەهەمان کاتدا پارەیەکی خەیاڵی دەستبخات.

بابەتی پێشتر

كورد لەكوێی ڕێككەوتنەكانی نێوان عێراق و ئەمریكادایە؟

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك بە نیمچەڕوتی دەستبازی لەگەڵ كچێكدا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share