عێراق داوا لە هاوڵاتییانی دەكات ئۆكرانیا جێبهێڵن

ئۆكرانیا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لەو عێراقییانە دەكات لە ئۆكرانیان، خاكی ئەو وڵاتە ‏جێبهێڵن.‏

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، “لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی وەزارەتی دەرەوە ‏بەرامبەر ئاسایش و سەلامەتیی ڕۆڵەكانی ڕەوەندی عێراقی لە ئۆكرانیا و بەهۆی دۆخی ‏نائاسایی، داوا لە ڕەوەندی عێراقی دەكەین خاكی ئۆكرانیا جێبهێڵن و هاوڵاتییان گەشتی بۆ ‏نەكەن، لەپێناو سەلامەتییان”.‏

وەزارەتەكە داواشی لە كارمەندانی باڵیۆزخانەی عێراق لە كیێڤ كردووە سوود لە پشووی ‏ساڵانە وەربگرن، بەجۆرێك ببێتە هۆی سەلامەتیی تیمی نێردەكە.‏

ئەو ڕەوشە لەكاتێكدایە ئەگەری داگیركردنی ئۆكرانیا لەلایەن ڕوسیا ڕووی لە زیادبوون ‏كردووە، لە دوایین هەڵوێستدا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا هاوبەشە ئەوروپییەكانی ‏ئاگاداركردووەتەوە، گوایە ڕوسیا لە 16ی ئەم مانگە دەست بە داگیركردنی ئۆكرانیا ‏دەكات.‏

لە بەرامبەردا ڕوسیا لەزاری بەرپرسانیەوە چەندین جار دووپاتیكردووەتەوە، هیچ نیازێكی ‏بۆ هێرشكردنەسەر ئۆكرانیا نییە و، جموجوڵە سەربازییەكانی لەنێو سنوورەكانی خۆیدایە ‏و هەڕەشەنییە بۆسەر هیچ لایەك.‏

بابەتی پێشتر

پیاوێکی کورد دوای ئەوەی توانای دانی مارەیی ژنەکەی نەبووە لە زیندان گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

سێڵفییەكی خۆیەتی.. تێلسكۆپی جەیمس وێب یەكەم وێنەی ڕەوانە كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share