سێڵفییەكی خۆیەتی.. تێلسكۆپی جەیمس وێب یەكەم وێنەی ڕەوانە كرد

وێنە سێلفییەكە

تێلسكۆپی جەیمس وێب-ی ئاسمانی، كە یەك ملیۆن میل لە زەوییەوە دوورە، یەكەم وێنەی ‏‏(سێلفی) لە بۆشایی ئاسمانەوە ڕەوانەكرد، پاش تاقیكردنەوەی ئاوێنە ئاڵتونییەكانی و ‏كامێرای تیشكە ژێرسوورەكانی نزیكی، بەپێی تۆڕی سی ئێن ئێن.‏

تێلسكۆپەكە لە قۆناغی سەقامگیربوون و جێگیركردنی هاوێنەكانیدا بوو لە 2ی ئەم ‏مانگەوە، پاش ئەوەی گەیشتە خولگەی دیاریكراوی پشت مانگ لە 24ی كانونی دووەمی ‏ڕابردوو.‏

جەیمس وێب، لە 25ی كانونی یەكەم ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا و بە ناوەندێكی ‏ڕوانگەی بەهێزی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی (ناسا) دادەنرێت.‏
‏ ‏
ئەندامانی تیمەكە دەڵێن، ئەگەر وێنەكە تاڕادەیەك ناڕۆشن بێت، شتێكی چاوەڕوانكراوە، ‏بەهۆی ئەوەی لەكاتی ئێستادا تێلسكۆپەكە لە قۆناغی خۆسازانە بەرلەوەی دەست بە ‏كۆكردنەوەی زانیارییەكان و تێبینییە زانستییەكان بكات لە هاوینی ئەمساڵدا.‏

تێلسکۆپی جەیمس وێب، کە لەلایەن ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ناسای ‏ئەمریکییەوە ‏ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا، ئامانج لێی گەیشتنە بە زانیاریی ورد لەبارەی ‏سەرەتاكانی پێكهاتنی ‏گەردوون

جەیمس وێب لەتوانایدایە زانیاریی تیشکی سەبارەت بە چەند سەد ساڵێک دوای ‏تەقینەوە ‏گەورەکەی گەردوون “‏BIG BANG‏” کۆبکاتەوە، کە دەکاتە 13.8 ملیار ساڵی ‏ڕابردوو. ‏

دەتوانێت گەلە ئەستێرە سەرەتاییەکانی دوای تەقینەوە گەورەکە ئاشکرابکات، هەروەها ‏ئەو ‏تەنانەی لە زەوییەوە نزیکن و لە کۆمەڵەی خۆردان، ئاشکرادەکات. ‏

وێب لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دیزاینکراوە و لە نەوەدەکاندا پەرەی پێدراوە، ‏لە ‏‏25ی 12ی 2021دا ئاژانسی ناسا لە لە بنكەی کۆرۆ لە ئاژانسی ‏ئاسمانیی ئەوروپاوە ‏لە ‏‏“گوایانا”ی فەرەنسیەوە، كە دەكەوێتە ئەمریكای باشوور، بەرەو بۆشایی ‏ئاسمان ‏ڕەوانەیکرد.‏

جەیمس وێب شوێنی هابڵ دەگرێتەوە، ئاژانسی ناسا ئاشکرایکردووە، لە دەیەی ‏داهاتوودا ‏تێلسکۆپەکە دەبێتە تەنها سەرچاوەی زانستیی بۆشایی ئاسمان.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایانی سوید لە ئەزموونێكی نامۆی ئاڵوگۆڕكردنی جەستە سەركەوتوبوون

توێژەرانی سویدی سەركەوتوبوون لە ئەنجامدانی ئەزمونی “دەرچوون لە جەستە” كاتێك “ئاڵوگۆڕیان لە جەستەی بەشداربووان”دا كرد، ئەمەش گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی…
زیاتر ببینە

بەڕازیل هۆشداری دەدات لە نامەیەکی هەڕەشەئامێزی “بوونەوەرە ئاسمانییەکان”

وەزارەتی بەرگریی بەڕازیل هۆشداری دەدات و دەڵێت، وڵاتەکە ڕووبەڕووی هێرشێکی ئەلکترۆنیی چڕ بووەتەوە. ڤۆڵنی وۆڵف، سکرتێری نیشتمانی بۆ…
Total
0
Share