پۆچتینۆ: پلانی یارییەكەی ڕیاڵ مەدریدم لە ئێستاوە داڕشتووە

پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان خوازیارە پلانەكانی وەك خۆی لەلایەن یاریزانەكانەوە بۆ یاریی ڕیاڵ مەدرید جێبەجێ بكرێت.

پۆچتینۆ دوای بردنەوەی پاریس بەرامبەر ڕین بەدووری زانی ڕیاڵ مەدرید بەهەمان شێوەی یانەی ڕین بەرگریی بكات.

پاریس یەك بە سفر لە ڕینی بردەوە بەڵام تا كۆتایی یارییەكە تیپی بەرامبەر بەرگریی كرد.

پۆچتینۆ ئاماژەی بەوەدا كە ئەو لە ئێستاوە پلانی یارییەكەی ڕیاڵ مەدریدی داڕشتووە و دەزانێت بە چ شێوازێك یارییدەكات.

جەختیشی كردەوە كە هێشتا ئەگەری یاریكردنی نێیمار كەمە و ئەمڕۆ و سبەی بەشداریكردنی لە لیستی یاریزانەكان یەكلاییدەبێتەوە.

بەشێك لە قسەكانی پۆچتینۆ

– پلانەكانم بۆ یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید كۆتایی هاتووە، هیوادارم ئەوەی بە یاریزانەكانی دەدەم، جێبەجێی بكەن.

– پێموانیە ڕیاڵ مەدرید بەشێوازی بەرگریی یانەی ڕین یاریی بكات، یارییەكە جیاوازەو پاڵەوانێتییەكەش جیاوازە، پلانێكی تایبەتمان ئامادەیە.

– جارێ نازانم نێیمار بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریی دەكات یان نا، ئەمڕۆ و سبەی دۆخەكە هەڵدەسەنگێنین.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم باجی بۆریی نەوت لەسەر كۆمپانیا نەوتییەكان زیاتردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گرنگ و یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدرێن. لە ئینگلتەرا یاریی…
Total
0
Share