کریستیانۆ بۆ جاری دووەم پڕۆتۆکۆلی خۆپارێزی شکاند و سزایەکی تر بەڕێوەیە

کریستیانۆ بە گەشتێک لە تۆرینۆوە گەیشتووەتە دوبەی لە ئیمارات و حەوانەوەکانی سەریساڵ لەو وڵاتە بەسەردەبات

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی ئەفسانەی زیندووی یانەی یوڤانتۆس، دووبارە پڕۆتۆکۆلی خۆپارێزی شکاندووە و لەگەڵ خێزانەکەی ڕووەو دوبەی- ئیمارات گەشتی کردووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، دەسەڵاتی تەندروستی ئیتاڵیا لە 21ی کانوونی یەکەمی 2020وە کەرەنتینی تاوەکو مانگی کانونی دووەمی 2021 ڕاگەیاندووە، هۆکارەکەش بۆ ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە کە لە بەریتانیا تەشەنەیکردووە.

سەرباری بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا، دۆنی پۆرتوگال لەگەڵ خێزانەکەی بە فڕۆکەی تایبەت بە مەبەستی بەسەربردنی حەوانەوەکانی سەریساڵ بۆ شاری دوبەی لە ئیماراتی عەرەبی گەشتیان کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەم هەنگاوەی یاریزانە پۆرتوگالیەکە لادانە لە ڕێساکانی خۆپارێزی و دووەمجارە کارێکی هاوشێوە دەکات، دوای ئەوەی جاری یەکەم لەلایەن ڕایەڵەی یاریزانان و فیدراسیۆنی ئیتاڵیەوە سزادرا، بە دوور نەزاروە جارێکی تر سزای دارایی قورس بەسەر یاریزانەکەدا بسەپێنرێتەوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە دوبەی بەشداری کۆنگرەی وەرزشی گۆڵدن گلۆب سۆکەر دەکات

کریستیانۆ لەم وەرزەدا (2020/2021) بەدرێسی یانەی یوڤانتۆسەوە 14 یاری ئەنجامداوە و 16 گۆڵی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان تۆمارکردوو و تەنها گۆڵێکی ڕەخساندووە.

بیانکۆنێری لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوە بەرانبەر یانەی فیۆرنتینا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام دۆڕاندنی تۆمارکردووە، سەرچاوەکان پێیان وایە ئەم گەشتەی کریستیانۆ دوو هۆکاری گرنگی لە پشتە، یەکەمیان حەوانەوە و لەبیرکردنی شکستی ئەم وەرزەی یانەیەکەیەتی، هۆکارێکی دیکەش بەشداریکردنە لە کۆنگرەی وەرزشی دوبەی بۆ خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆپ کە لە ئیمارات پێشکەشی براوەکان دەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئینتەرمیلان: مایسترۆ دانیمارکییەکە بۆ فرۆشتنە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆیەکی نوێی کاتی کوشتنی قاسم سولەیمانی بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاڤانی چاوەڕێی وەڵامی ڤالێنسیایە

ئیدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ناوداری ئۆرۆگوای و پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد چاوەڕێی وەڵامی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی-یە. ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی…
Total
0
Share