سادیۆ مانێ بۆ بایرن میونشن: ئەم یاریزانەمان پێویستە

لە دوایین یاریی یانەی بایرن میونشن بەرامبەر ئاوگسبۆرگ، جواو کانسێلۆ-ی پۆرتوگالی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و سادیۆ مانێ داوای مانەوەی دەکات.

لە ڕووبەڕووبوونەوەی بایرن و ئاگسبۆرگ، جواو کانسێلۆ گۆڵێکی تۆمارکرد و یەکێکی دیکەی بۆ ئەلفۆنسۆ دەیڤزی هاوڕێی ڕەخساند، بووە جێی باسوخواسی میدیا و هاوکارەکانی.

سادیۆ مانێ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “جواو چ یاریزانێکی ناوازەیە! بەرامبەر ئاوگسبۆرگ بینیمان کە یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان، خۆشحاڵم لەگەڵ ئێمە یاریدەکات، دەمەوێت و حەزدەکەم وەرزی داهاتوو لەگەڵماندا بەردەوام بێت، ئێمە پێویستمان بەم جۆرە یاریزانانەیە.”

بەپێی زانیارییەکانی “بێلد سپۆرت”، تێڕوانینی ئیدارەی بایرن بۆ کانسێلۆ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، ئەگەر بەو ئاستەوە بەردەوامبێت، لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستی هەمیشەیی بە تێچووی (70) ملیۆن یورۆ لەگەڵدا واژۆدەکرێت.

بابەتی پێشتر

سودانی: سەدان هەزار هاوڵاتیی عێراقی بەهۆی وشکەساڵییەوە ئاوارەبوون

بابەتی دواتر

سلێمانی پشت بە ئابوریی سەوز دەبەستێت و میوانداریی کۆڕبەندی گەشتیاریی "نێرگز" دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share