ئیمۆبێلی ڕیکۆردێکی دیکەی لە خولی ئیتاڵیا تۆمارکرد

 

هێرشبەری یانەی لازیۆی ئیتاڵی، چیرۆ ئیۆبێلی بەردەوامە لە تۆماری گۆڵ و نوسینەوەی ژمارە پێوانەییەکان، شەوی ڕابردوو بەرانبەر یانەی بۆلۆنیا ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد.

یانەی لازیۆ لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی پێنجی خولی ئیتاڵیا بردنەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بۆلۆنیا تۆمارکرد، گۆڵەکانی لەلایەن لویس ئالبێرتۆ و ئیمۆبێلییەوە تۆمارکران.

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی ئۆپتا، لە وەرزی 2016/2017وە گۆڵکارە ناوازەکەی ئیتاڵیا توانیویەتی 105 گۆڵ تۆماربکات، ئەم ڕێژەیەش لە ماوەی پێنج وەرزدا بەرزترینە لەسەر ئاستی سەرجەم هێرشبەرانی کالچیۆ، واتا هیچ یاریزانێکی دیکەی خولی ئیتاڵیا نەیانتوانیوە لە ماوەی ئەو پێنج وەرزەدا هەمان ڕێژە یاخود زیاتر تۆماربکات، بەکو نزیکترین ڕکابەر لە هێرشبەرە ئیتاڵییەکەوە 32 گۆڵ کەمتری تۆمارکردووە.

نزیکترین ڕکابەر لە ئیمۆبێلییەوە بریتییە لە درایس مێرتێنزی هێرشبەری ناپۆلی، کە خاوەنی 73  گۆڵە، واتا جیاوازییان 32 گۆڵە.

چیرۆ ئیمۆبێلی هەڵۆکەی پایتەختی ئیتاڵیا، لەم وەرزەدا لەکۆی پێنج گەڕی کالچیۆ تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام وەرزی ڕابردوو توانی بە تۆمارکردنی 36 گۆڵ لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکاران بگرێت و جیاوازی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی یوڤانتۆس بۆ پێنج گۆڵ فراوان بکات.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ هەوڵ بۆ بەرگریکارێکی خولی ئەڵمانیا دەدات

بابەتی دواتر

ململانێی کۆمپانیا سپۆنسەرەکان مێسی لە بەرشلۆنە دووردەخاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەگوێرۆ و دێمبیلی گەڕانەوە

دوو ئەستێرەی پێکراوی یانەی بەرشلۆنە، عوسمان دێمبیلی و سێرجیۆ ئەگوێرۆ پەیوەندییان بە یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانەوە کردووەتەوە. بەپێی…
Total
0
Share