ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەندین یاریی گرنگ و بەهێز بەڕێوەدەچن.

لەیاریی كۆتایی جامی جیهانی یانەكاندا كاتژمیر 7:30 خولەك یانەی چێڵسی و یانەی پالمێراس ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە.

هەركامیان ناسناوەكە بەدەستبهێنن، بۆ یەكەمجار لە مێژوویاندا دەبنە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەكان.

لەخولی ئینگلتەراش مانچستەر یونایتد كاتژكێر 3:30 خولەك میوانداری ساوسامپتۆن دەكات، مانچستەر سیتیش دوای پێنج كاتژمێر لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی نۆرویچ سیتی دەبێتەوە.

لە ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید لە یارییەكی قورس و زەحمەتدا دەبێتە میوانی ڤیاریاڵ، هەریەك لە یاریزانان مێندی و ماریانۆ و كەریم بنزیمە لەو یارییە دورخراونەتەوە.

لە ئیتاڵیاش گرنگترین یاریی لە نێوان ناپۆلی دووەم و ئینتەرمیلانی پێشەنگی ڕیزبەندی بەڕێوەدەچێت.

لە ئەڵمانیاش بایرن میونشنی پێشەنگی ریزبەندی دەبیتە میوانی بوخۆمی یانزەیەمی ڕیزبەندی.

بەشێك لە یارییەكانی ئەمڕۆ

جامی جیهانی یانەكان

چێڵسی – پالمێراس 7:30

خولی ئینگلتەرا

مانچستەر یونایتد – ساوسامپتۆن 3:30

نۆرویچ سیتی – مانچستەر سیتی 8:30

خولی ئیسپانیا

ڤیاریاڵ – ڕیاڵ مەدرید 6:15

ئەتلەتیكۆمەدرید – خیتافی 11:00

خولی ئیتاڵیا

لازیۆ – بۆلۆنیا 5:00

ناپۆلی – ئینتەرمیلان 8:00

خولی ئەڵمانیا

بوخۆم – بایرن میونشن 5:30

بابەتی پێشتر

ئەمریکا پێدانی ڤاکسینی بۆ منداڵانی خوار پێنج ساڵی ڕاگرت

بابەتی دواتر

پۆچتینۆ: پلانی یارییەكەی ڕیاڵ مەدریدم لە ئێستاوە داڕشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی ئینێستای نوێی دۆزیوەتەوە؟

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز بەگرنگییەوە لە پێدری دەڕوانێت و پێیوایە هاوشێوەی ئەندرێس ئینێستایە. دوای بردنەوەی ئەستێرەکانی ئازولگرانا…
Total
0
Share