ئەمریکا پێدانی ڤاکسینی بۆ منداڵانی خوار پێنج ساڵی ڕاگرت

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ئەو بڕیارەی ڕاگرت کە ڕێگە بە وەرگرتنی ڤاکسینی فایزەر-بایۆنتێک دەدات بۆ منداڵانی خوار پێنج ساڵ و هۆکارەکەشی بۆ توێژینەوە لەسەر داتا نوێیەکانی ژەمی سێیەمی ئەو ڤاکسینە بۆ منداڵان دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەری بەشی ڤاکسینەکان لە ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا پیتەر مارکس دەڵێت، ئەو زانیارییانەی لامانە وایلێکردین هەستبکەین پێویستە چاوەڕێی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی ژەمی سێیەم بکەین لەپێناو بڕیارێکی گونجاو لەوبارەیەوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەم هەنگاوە نوێیە وایلێکردین پێدانی ڤاکسین بە منداڵانی خوار پێنج ساڵ ڕابگرین”.

بەپێی ڕۆژنامەکە، ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا “FDA” بەپێی ئەنجامەکان بڕیار لەبارەی کاریگەریی ژەمەکانی ڤاکسینەکە و وەڵامدانەوەی جەستەی منداڵانی خوار پێنج ساڵ بۆی کە ژمارەیان 19 ملیۆن منداڵە لە ئەمریکا.

کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی و بایۆنتێکی ئەڵمانی ئاشکرایانکرد پێشبینی دەکەن ئەنجامی توێژینەوەکان لەبارەی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ منداڵانی خوار پێنج ساڵ لە مانگی نیسانی داهاتوودا دەربچن، بۆ زانینی کاریگەرییەکانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین بۆ منداڵانی خوار پێنج ساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندەی لە 12 ویلایەتدا راگەیاند

لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی ئەمریکا بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لیستریای لەیەک کاتدا لە 12 ویلایەت راگەیاند. سەنتەرەکە لە راگەیەندراوەکەیدا…
زیاتر ببینە

چۆن کاریگەریی پاڵاوگە نەوتییەکان لەسەر زیادبوونی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە؟

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت، تاوەکو پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامبن لە پیسکردنی ژینگە، حاڵەتەکانی شێرپەنجە…
Total
0
Share