(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و سیتی بە دوو بردنەوە گەیشتنە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی 16 بردنەوەیان تۆمارکرد

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگریندا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری ئاتالانتای ئیسپانی کرد، یارییەکە بە بردنەوەی ئەستێرەکانی زێدان (3-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی مێرەنگی لە خولەکەکانی 34 و 60 و 85 لەلایەن کەریم بنزیمە و سێرجیۆ ڕامۆس (پەناڵتی) و مارکۆ ئاسینسیۆ، تاکە گۆڵەکەی ئاتالانتا لە خولەکی 83 لەلایەن لویس موریێلەوە تۆمارکران.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا یانەی مانچستەر سیتی لە پوشکاش ئارینا میوانداری بوروسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی کرد و یارییەکە بە بردنەوەی کوڕانی گواردیۆلا (2-0) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سیتیزن لە خولەکەکانی 13 و 18 لەلایەن کیڤن دی برۆین و ئیلکای گۆندوگانەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە کۆی ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە (4-1)، هەروەها یانەی مانچستەر سیتی بە کۆی ئەنجامی (4-0) بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایان بڕی.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی، تەیموری تاقانەی ئەنفال دەباتە بەغداد

بابەتی دواتر

ئێران چی بۆ هەڵەبجەییەكان كرد و چۆن هاوكاری كردن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share